بەر لەئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەیان پرۆژەی خزمەتگوزاری گرنگ بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان دەستیان پێکردەوە، ئەو پرۆژانەش دەنگۆی ئەوەیان بۆ درووست کرا کە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنن بەڵام ئێستا نزیکەی ٢مانگ و نیوە ھەڵبژاردن تەواو بووە و پرۆژەکانیش بەردەوامن.
شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموودە بەشی خۆرئاوای شاری سلێمانی، بەبڕی ٧٣ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی لە سەدا ٢٠ ی داھاتی شارەوانی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە.
پرۆژەی پردی دەباشان لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود وەک پرۆژەیەکی ستراتیژی و گرنگ لەتەواو بووندایە کەبڕی ٦ملیار و ٤سەد ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوەو سێ کۆمپانیا کاری تێدا دەکەن.
پرۆژەکە لەچەندین رووەوە بۆ ھاوڵاتیان گرنگە، نەھێشتنی قەرەباڵی، نزیک کردنەوەی رێگەکان و کەمکردنەوەی لۆد لەسەر ناوچەکانی دەوروبەری.
ئەم پرۆژانە رووی راستەقینەی خزمەتکردنی ھاوڵاتیانەو ھەموان خوازیاری ئەوەن پرۆژەی زیاتر ببینن.