داوای کرنەوەی گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکرێت

داوای کرنەوەی گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکرێت

پەرلەمانتارێکی کورد واژۆی بۆ کۆبونەوەیەکی تایبەتی پەرلەمان بەکردنەوەی فڕۆکە خانەی سلێمانی بەڕووی ئاسمانی ووڵاتی تورکیا کۆکردۆتەوە.

میران محەمەد،ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسایتی ژووری  بازرگانی ڕاگەیاندلەئێستادا من ھەوڵەکانم چڕکردۆتەوە بۆ کۆبونەوەیەکی تایبەتی پەرلەمانی عێراق لەسەر کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕوی ئاسمانی ووڵاتی یورکیادا“.

ڕاشیگەیاندتائێستا ٧٠ پەرلەمانتار ھاوڕان لەگەڵم و واژۆیان بۆ کردوم کە لەگەڵ داواکاریەکەی منن کە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی دەکەم بۆ دانیشتنێکی تایبەت و بانگردنی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق تاکاربکرێت بۆ کردنەوەی ئاسمانی سلێمانی بەڕوی گەشتەکانی فڕۆکەی تورکیا“.

ئاماژەی بەوەشدا ناکرێت ھاووڵاتیان لە شاری سلێمانیەوە بچنە ھەولێر و گەشتی فڕۆکەوانی بۆ تورکیا ئەنجام بدەن کە ئەمە بۆخەڵکی سلێمانی گرانت لەسەر گەشتەکانیان درکەوێت.

ئەوەشی ڕونکردەوە کە لە ھەوڵەکانی لەسەر ئەو پرسە بەردەوام دەبێت تا ئەنجامی دەبیێت.