حكومه‌تی عێراق به دانانی سێ خاڵی گومركییه‌وه له پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا به ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ی لاوازكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه سزای هه‌رێمی كوردستان بدات و گورزێكى كوشنده له هه‌رێم ده‌دات.
به فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دوو خاڵی گومركی له سنووری كه‌ركوك له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر دانراون، خاڵێكی دیكه‌یش له تلكێف له نێوان پارێزگای نه‌ینه‌وا و دهۆك دانراوه، بۆ وه‌رگرتنی باج له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له هه‌رێمه‌وه دێنه پارێزگاكانی عێراقه‌وه، ته‌نانه‌ت میوه‌هاتیش گومرگی لێ وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: ״عێراق له ڕێگه‌ی دانانی ئه‌و خاڵه گومرگییانه‌وه سزای ئابووری به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌پێنێت.״
مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ״ئه‌گه‌رچی حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێم له‌سه‌ر خاڵه سنوورییه‌كان ڕێككه‌وتنێكیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌رێم ئاماده نه‌بووه جێبه‌جێی بكات و داهاته‌كه ڕاده‌ست بكات، بۆیه عه‌بادی له ڕێگه‌ی دانانی ئه‌و خاڵه گومرگییانه‌وه هه‌وڵی تێكشكاندنی ئابووریی هه‌رێم ده‌دات״.
وتیشی: ״یه‌كێكی دیكه‌ی خراپییه‌كانی ئه‌م گومرگانه ئه‌وه‌یه كه بازرگانه‌كان ناچار ده‌كات پشت له سنوره‌كانی هه‌رێم بكه‌ن و له ده‌روازه‌كانی مونزریه و به‌سڕه‌وه بازرگانی بكه‌ن، به‌وه‌یش خاڵه سنوورییه‌كان به‌تایبه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل به ته‌واوه‌تی لاواز ده‌بێت و گورزێكی كوشنده‌یشه بۆ ئابووریی هه‌رێم״.
״داهاتی خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێم به پێی مادده‌ی 28ی ده‌ستوور و مادده‌ی 24ی یاسای گومرگی ساڵی 1984ی عێراق پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداد، هه‌ر بۆیه عێراق له ڕێگه‌ی دانانی ئه‌و خاڵه گومرگییانه‌وه هه‌وڵی سه‌پاندنی سزایه‌كی دیكه‌ی ئابووری ده‌دات به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا كه ڕه‌هه‌نده سیاسییه‌كه‌ی زیاتره.״ مه‌ریوان واى وت.
به پێى زانیارییه‌كان به پێی یاسا هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی گومرگی پێویست ده‌كات له سنووری فه‌رمانگه‌ی گومرگیدا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له گومرگه‌كانی كه‌ركوك به پێچه‌وانه‌وه له لایه‌ن چه‌ند گرووپێكی چه‌كداره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و له‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی بارهه‌ڵگره‌كانیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت كه ته‌واو نایاساییه.
مه‌ریوان نادر باسى ئه‌وه‌شى كرد: ״ته‌واوی داهاتی ئه‌و دوو خاڵه گومرگییه‌ی كه‌ركوك ده‌چێته گیرفانی چه‌ند گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كه ڕه‌نگه به‌شێكی كه‌می داهاته‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت.״
زیاتر له جارێك ده‌سته‌ی گومركی حكومه‌تی عێراق دانانی خاڵه گومرگییه‌كان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌ركوك و دیاله و نه‌ینه‌وا بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له ده‌روازه سنوورییه‌كان پابه‌ندی پێناسه‌ی گومرگی نابێت و ڕێگا نادات به هاوبه‌شی به‌ڕێوه ببرێت.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گومركی هه‌رێم ده‌ڵێت: ״له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێم داوایان نه‌كردووه داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداد، ئه‌و قسانه‌یش ته‌نها بیانووه بۆ شه‌رعیه‌تپێدانی بۆ ئەو خاڵه گومرگییانه‌ی له كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا دانراون و نایاساییه״.
وتیشی: ״مه‌به‌ستی حكومه‌ت له دانانی ئه‌و خاڵه گومرگییانه گۆڕینی ڕێڕه‌وی بازرگانانه له هه‌رێمه‌وه بۆ ده‌روازه‌كانی دیكه‌ی عێراق كه دواجار سزای ئابوری خه‌ڵكی كوردستانه״.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ״به هۆی كه‌میی كاتی دانانی خاڵه گومرگییه‌كانه‌وه هێشتا ئامارێك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه له باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازرگانی، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جووڵه‌ی بازرگاكانان درووست ده‌كات.״
په‌رله‌مانتارانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمانی پارێزگاكانی كه‌ركوك و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا له باره‌ی خاڵه گومركییه‌كانه‌وه نووسراوێكیان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كردووه تاوه‌كو له دانیشتنێكدا گفتوگۆی له باره‌وه بكرێت.
به وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كه‌ركوك، نووسراوه‌كه‌یان به لیژنه‌ی یاساییدا تێپه‌ڕیوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو له دانیشتنی په‌رله‌ماندا تاوتوێ بكرێت.
ئاژانس