جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە لێدوانێكدا لەپاریس رایگەیاند: پێدەچێت واشنتۆن سزای نوێ بەسەر ئێراندا بسەپێنێت لەدوای بەئامانجگرتنی كەرتەكانی ووزە و دارایی ئەو وڵاتە.
وتیشی: كاریگەری سزاكان لەسەر ئێران لەبواری ئابووری زۆر گەورە بوو و بەهۆیەوە دراوی ئەو وڵاتە بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و هەڵاوسانی ئابووری بەرزبۆتەوە و ئاماژەی بەوەكرد پێدەچێت بەتێپەڕبوونی كات سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنرێت و بەتوندی ئەو سزایانە جێبەجێ بكرێت.
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ئەوەی خستەڕوو ئامانجی سزا نوێیەكانی ئەمریكا بۆ سەر تاران بریتیە لەكەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی ئێران و لەگەڵ سعودیە و ئیمارات و وڵاتانی دیكەی بەرهەمهێنەری نەوت كاریان كردووە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆئەوەی كاریگەری لەسەر ئەو وڵاتانە دروست نەبێت كەنەوت لەئێران دەكڕن.