وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند هه‌ڵده‌ستێت به‌كردنه‌وه‌ی خولی (جیهانی كار بناسه) بۆ ماوه‌ی (8 تاكو 12) هه‌فته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌یی و په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كانن و بێكارن.
لهراگهیهنراوێكدای وەزارەتەكەدا هاتووه
بۆ پێشخستنی تواناكانی گه‌نجان له‌بواری (كارسازی و بنیادنانی پڕۆژه‌ی بچوك) وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایدهگهنێت ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی به‌شداربوون ده‌كه‌ن له‌ئێستاوه ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌كانی به‌ركارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌یی له (هه‌ولێر – سلێمانی – دهۆك– گه‌رمیان – سۆران) بكه‌ن بۆ ناونوسین و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم.
به پێی ئاگاداریه‌كه هه‌ر به‌شداربوویه‌ك خه‌رجی رۆژانه‌ی پێ ده‌درێت له رۆژانی خولدا.