بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكرايكرد: بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ مۆڵه‌تدان به كۆمپانیاكانى كارتى ئه‌لیكترۆنى پاره‌دان له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق راده‌گرێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه بڵاوكراوه‌ته‌وه بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاندوه :”بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ مۆڵه‌تدان به كۆمپانیاكانى كارتى ئه‌لیكترۆنى پاره‌دان راده‌گرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە :”وه‌ستاندنه‌كه‌ى پاڵپشته به بڕیارى ئه‌نجومه‌نى كارگێرى بانكى ناوه‌ندى ژماره (1575) له به‌روارى 4 تشرینى دووه‌م به‌ڕێوه‌چووه، كه‌تیایدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر (راگرتنى مۆڵه‌تدانى نوێ به كۆمپانیاكانى كارتى ئه‌لیكترۆنى تا 31/12/2019)”.