ھاوردەکردنی بەرھەمێک لەئێرانەوە قەدەغەدەکرێت

وەک پشتیوانیەک لە بەرھەمی ناوخۆی بڕیار لەسەر قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی  بەرھەمێک لەئێرانەوە دەدرێت تا لەناوخۆدا بتواندرێت پێداویستی ھاوڵاتیان پڕکاتەوە.

سامان ئیسماعیل،لێپرسراوی ھۆبەی چاودێری گومرگی کشتوکاڵی لە عەلوەی سلێمانی بە سایتی ژووری ڕاگەیاند لەڕۆژی شەممە ١١/١٠ ھاوردەکردنی قارچک لە ئێرانەوە قەدەغە دەکرێت و لەناوخۆدا بەرھەم دەھێندرێت.

ڕاشیگەیاند ئەم قەدەغەکردنە بۆ پشتیوانیکردن و ھاندانی جوتیاران و بەرھەمی ناوخۆیە تا بتواندرێت لەناوخۆدا بەرھەم ھێنانی قارچک زیاتر بکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا ڕۆژانە بەپێ خواست قارچک دەھاتە عەلوە ڕۆژانە ٢ تۆن تا ٤ تۆن ئەھات، لەئێستاشدا ھاتنی قەدەغەدەکرێت و تا کارگەکانی ناوخۆ بەرھەمیان ھەبێت.

دوو کارگەی دروستکردنی قارچک لە پێنجوێن و سیتەک ھەیە کە ڕۆژانە قارچک بەرھەم دێنێت لە ئێستاشدا کارگەی قارچکی سیتەک داخراوە تەنھا لە پێنجوێن قارچک بەرھەم دێت و دێتە بازاڕەوە.

 

سامان ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشدا ئێمە بەوردی لەم چەند ڕۆژەدا لەبازاڕ دەكۆلێنەوە تا بزانین بەرھەمی ناوخۆی بەشی خواستی خەڵک دەکات.