600كۆمپانیای عەرەبی و بیانی بەشداری پێشەنگای نێودەوڵەتی بەغداد دەكەن


كۆمپانیای گشتی پێشانگەكانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند:600كۆمپانیا كە نوێنەرایەتی 19وڵاتی عەرەبی و بیانی دەكەن بەشداری 45خولی پێشەنگای نێودەوڵەتی بەغداد دەكەن. 

هاشم محەمەد بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای گشتی پێشەنگاكانی عێراق ڕایگەیاند: خولی 45 ی پێشەنگای نێودەوڵەتی بەغداد لەخولەكانی تر جیاوازترە لە ڕوی ڕێكخستن و بەشداریەوە.

ڕاشیگەیاند:600 كۆمپانیا كە نوێنەرایەتی 19وڵاتی عەرەبی و بیانی دەكەن بەشداری لە پێشەنگای نێودەوڵەتی بەغداد دا دەكەن كە بڕیارە لەهەفتەی داهاتوو بكرێتەوە