عادل عەبدولمەهدی ڕایدەگەیەنێت، داهاتی نەوت بەتەنیا بەشی گەشەپێدان ناكات و عێراق خاوەنی دەیان سەرچاوە بۆ هەستانەوەی ئابورییەكەی.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ ژمارەیەك لەئەكادیمی و میدیاكاران ڕایگەیاند: قەیرانی عێراق ئیدارییە نەك دارایی و پێویستە بایەخ بەدەستپێشخەریی لەسەر ئاستی كۆمەڵگای بدرێت، بۆ ئەوەش پشت بەكەرتی تایبەت دەبەستێت.
عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەشداوە: داهاتی نەوت بەتەنیا بەشی گەشەپێدان ناكات و عێراق دەیان سەرچاوەی هەستانەوە و پێشخستنی دۆخی ئابوری هەیە.