وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری زیادكردنی رێژەی باجی بۆ چەند كەلوپەلێكی هاوردە دەركرد.
كۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران لە ئاگادارییەكدا كە پەیجی فەرمی خۆی بڵاویكردوەتەوە،ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ژمارە (3026) ئاماژە بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەبەرایەتی و وردبینی و پێناسە دیاریكردنی بەها ژمارە (17118) لەسەر دانانی رەسمی زیادەی گومرگی، بۆ بەرهەمی ناوخۆ (چیمەنتۆ-شیشی سەبە) بەمەبەستی هاندان و پشتگیریكردنی بەرهەمی ناوخۆ بڕیار درا.
باس لەوەشكراوە، چیمەنتۆی ئاسایی و مقاوم بە رێژەی (15%) لە بەهای پێناسە رەسمی زیادەی لێ وەربگیرێت لە كاتی هاوردەكردنی شیشی سەبە (حدید التسلیح) هەموو جۆر و قەبارەیەك بە رێژەی (10%) لە بەهای پێناسەی رەسمی زیادە لێ وەردەگیرێت.
كۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران جەختیشكردوەتەوە”ئەم بڕیارانە لە 16ی تشرینی دووەمی 2018ەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.