ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا جەختی کردەوە بەرلین ئامادەیە لەسەرجەم بوارەکاندا ھاوکاری حکومەتی عێراق، بکات.
بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامداوەو تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدادو بەرلین لە بواری ئابووری و سەربازی و ئاوەدانکردنەوەدا کراوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، مێرکل ئامادەیی کۆمپانیاکانی ئەڵمانیای نیشانداوە بۆ ھاوکاریکردنی عێراق لە کەرتی وزە، بەتایبەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی کارەبادا.