یەكەمین گەشتی فڕۆكەوانی نێوان هەرێم و جۆرجیا دەستی پێكرد و لەداهاتوو هاوڵاتیان دەتوانێت بەبێ فیزا گەشت بۆئەو ووڵاتە بكەن
یەكەم فرۆكەی ووڵاتی جۆرجیا لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیشدا بریكاری وەزیری گەشت و گوزاری جۆرجیا ئاماژەی بەپەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان وگەلی جۆرجیا كردو ڕایگەیاند:سەقامگیری ئەمڕۆی هەرێم وایكردوە دەست بە گەشتەكانی نێوانمان بكەین بۆئەوەی زیاتر پەرە بەپەیوەندیەكان بدەین