کۆمەڵگای دەروازەی حاجی ئۆمەران بازرگان و شوفێران ئاگادار دەكاتەوە


لە راگەیەندراوێكدا کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بازرگان و شوفێران لەبارەی رۆژانی پشووی فەرمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و كۆماری ئێسلامی ئێران ئاگادار دەكاتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: “ئاگاداری گشت کۆمپانیا و بازرگانان و پیلەوەران و شوفێرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەین کە لە رۆژانی پشووی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رۆژانی پشووی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران وە هەروەها لە رۆژانی هەینی جموجۆڵی بازرگانی و هەناردە و هاوردەکردنی کەرەستە و کاڵاکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران وەکو رۆژانی دیكە ئاسایی و بەردەوام دەبێت”.