كۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی ئامێرێكی نوێ لە دۆزینەوەی نەوتدا بەكاردەهێنێت

كۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی ئامێرێكی نوێ لەدۆزینەوە‌و گەڕان بەدوی نەوتدا بەكاردەهێنێت كەتواناكەی 15 جار لەو ئامێرە زیاترە كەپێشتر بەكاری هێناوە 
 سەرۆكی بەشی تەكنەلۆژیاو زیانیاری كۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی بەئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە  بۆ كێبڕكێی كۆمپانیا جیهانیەكانی كەرتی نەوت كۆمپانیاكەیان ئامێری كۆمپیوتەری بانجی بەكاردەهێنێت كەتوناكەی 15 جار لەئامێرەكانی پێشتر زیاترە
بەجۆرێك لەپرۆژەیەكدا بەكاریان هێناوە بۆ دەستەبەركردنی داتا تەنها 9 ڕۆژیان پێویست بووە   كە پێشتر بەئامێرە كۆنەكان لەپرۆژەیەكی هاوشێوەدا 4 مانگ‌و 15 ڕۆژیان پێویست بووە