ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی ره‌تكرده‌وه‌

به‌كۆی ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان و كوتله‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بریاریاندا به‌گه‌رانه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی (2019) بۆئه‌نجومه‌نی وه‌زیران .

میدیا عێراقیه‌كان ئاشكرایان كردوه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌كاتی به‌رێوه‌ چوونی دانیشتنی ئه‌مرۆدا داوایان كرد پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی (2019) بگه‌رێندرێته‌وه‌ بۆئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ” به‌هۆی هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچی یاسایی و پێوسته‌ له‌لایه‌ن كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی گۆرانكاری تیا بكرێت تاوه‌كو ئاواتی گه‌لی عێراق له‌ پرۆژه‌ چاكسازیه‌كه‌ی حكومه‌ت  بێته‌ دی .

ئه‌مرۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و ئاماده‌ بوونی (227) ئه‌ندام ده‌ستی پێكرد، كه‌ هه‌ردوو لایه‌نی كورد و سونه‌ ره‌خنه‌یان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكه‌ هه‌بوو ، لایەنی کوردی چەند ڕەخنەیەکی لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی نوێ هەبووە، یەکەمیان داوای زیادکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان کراوە لە ١٢% بۆ ١٧%.

ڕەخنەیەکی دیکەی کورد لە پرۆژە یاساکە بریتی بووە لە ناو نەهێنانی هەرێمی کوردستان بهێنرێت، بە دەستەواژەی باکوری عێراق ناوی هەرێمی کوردستان هاتووە، هەروەها داوای زیادکردنی بەشە بودجەی هێزەکانی پێشمەرگە کراوە.

 وه‌ لایه‌نه‌ سونیه‌كانیش پرۆژە یاساکەیان ڕەتکرده‌وە، چونکە ڕەخنەیان هەبووە لە بەشە بودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین و ئەنبار، سوننەکان پێیان وابووە ئەو بەشە بودجەی بۆ ناوچەکانی ئەوان لە پرۆژە یاساکەدا تەرخانکراوە، لەگەڵ ئاستی پێداویستی و وێرانکارییەکانی ناوچەکانی ئەوان یەکناگرێتەوە.