ئەمڕۆ یەکەم گەشتی ئاسمانیی نێوان سلێمانی و شارقەی ئیمارات ئەنجامدرا


بەشی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا راگەیەندراوە: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە یەکەمین گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیی شارقەی ئیمارات لەلایەن ھێڵی ئاسمانیی العربیەوە دەستیپێکرد.

بە پێیی ئەو خشتەیەی کۆمپانیای ھێڵە ئاسمانیەکە پێشکەشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کردووە، بڕیارە ھەموو ڕۆژانی سێشەممە و ھەینی گەشتەکان ئەنجام بدرێن.