جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیریی رایگەیاند کە لە قۆناغی داهاتوودا، رۆژەڤی سەرەکییان بریتیی دەبێت لە بەرهەمهێنان و ئەمریکا و سزاکانی بەو شێوەیە “شکست پێدەهێنن”.
لە میانی گوتارێکدا کە لە رێورەسمی دەوروتەسلیمی وەزارەتی کانزا و بازرگانیی لە تارانی پایتەخت پێشکەشیکرد، ئیسحاق جیهانگیریی سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکا لەسەر وڵاتەکەی قسەیکرد.
جیهانگیریی باسی لەوەکرد کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و تیمەکەی “یارییەکی نوێ لەدژی ئێران نماییش دەکەن” و لەبەرامبەریشدا ئەوان پێویستە بە وردیی چاودێریی ئەمە بکەن و بەو پێیە بڕیارەکانیان بدەن.
جەختی لەوەشکردەوە کە پێویستە بە راستگۆیانە دۆخی وڵات روونبکرێتەوە و وتی: “نامانەوێت خەڵک نیگەران بکەین، خەڵک خاوەنی رەسەنی وڵات و شۆڕشە. بەبێ پشتیوانیی گەل مەحاڵە بتوانین لەم دۆخە سەختە دەرچین. ناڵێین سزاکان کاریگەرییان نابێت، بەڵام پێویستە ئەمە بۆ نزمترین ئاست دابەزێنین”.
جیهانگیریی داوای له ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان كرد چالاكییه‌كانیان زیاد بكه‌ن و وتی: “به‌رهه‌می ئێران ده‌بێته گرنگترین نیشانده‌ری شكستی ئه‌مریكا. به هه‌ڵوێسته‌ی كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان ئه‌مریكا و سزاكانی شكست پێ ده‌هێنین”.
جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران باسی له‌وه كرد كه حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ دروستكردنی گوشاری نوێی ئابووریی نییه به‌سه‌ر گه‌لدا و نایانه‌وێت به سیاسه‌ته‌كانی كۆنترۆڵ كه ده‌ست له به‌های دراوی بیانی وه‌رده‌دات ده‌ست بۆ هاورده‌کردن و هه‌نارده‌کردن ببات.
هه‌روه‌ها جیهانگیری باسی له‌وه كرد كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و دامه‌زراوه ئاسمانیی و ده‌ریاوانیانه‌ی ئێران كردووه كه ئه‌مریكا خستوونیه‌ته لیسی سزاوه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ناوه‌كانی نێو لیسته‌كه كه‌متربوون له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا.