كێشەی كەمی پارە لەبانكەكانی سلێمانیدا چارەسەر كرا

كێشەی كەمی پارە لەبانكەكانی سلێمانیدا چارەسەر كراو بۆ لەمەو دواش بەڵێندەر و خاوەن پڕۆژەكان چەكەكانیان هەر بڕێك بێت بۆیان خەرج دەكرێت
گەلاوێژ عەلی  بەڕێوبەری بانكی ئاڵای هەرێم لەسلێمانی لەلێدوانێكیدا بە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستانی ڕاگەیاندوە: لەماوەی رابردوودا بانكەكانی سلێمانی رووبەڕووی قەیرانی كەمی پارە بوونەوە، بەڵام لەئێستادا كێشەكە بەتەواوی چارەسەركراوە ‌و پارە گەیشتۆتە نێو بانكەكانی سلێمانی، بۆ لەمەودواش خاوەن پڕۆژەكان ‌و بەڵێندەران چەكەكانیان هەر بڕێك بێت بۆیان خەرج دەكرێت .