“خه‌ڵکانی ئه‌میش” له‌ 16 ساڵی داهاتودا دوو ئه‌وه‌نده‌ زیاد ده‌بن

(خه‌ڵکانی ئه‌میش ) پڕ بڕوان به‌ ئاینی مه‌سیحی ، ژیانێک ده‌گوزه‌رێنن دوور له‌ ته‌کنه‌لۆجیا و دوور له‌ وزه‌ی کاره‌با ،سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و گرووپه‌ به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چن
له‌ تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ که‌ ڕۆیته‌رز ئه‌نجامی داوه‌ بۆ (خه‌ڵکانی ئه‌میش) ، وا ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌و خه‌ڵکانه له‌ 16 ساڵی داهاتودا‌ ڕێژه‌ی له‌دایک بوونیان دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا به‌ره‌وه‌ زیاد بوون ده‌چێت .
کۆی دانیشتوانی (خه‌ڵکانی ئه‌میش) له‌ ساڵی 1992 ژماره‌یان 125.000 بوو له‌ ساڵی 2008 بوون به‌ 231.000 به‌و واتایه‌ ڕێژه‌ی زیادبوونیان گه‌یشتۆته‌ %4 بۆ هه‌ر ساڵێک ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێژه‌یه‌
به‌رده‌وام بێت ئه‌وا خه‌ڵکانی ئه‌میش بۆ ساڵی 2026 دوو ئه‌وه‌نده‌ زیاد ده‌بن.
هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساده‌یی ژیانیان
خه‌ڵکانی ئه‌میش گروپێکی مه‌سیحین که‌ له‌ لادێکان ده‌ژین و له‌ ئه‌وروپاوه‌ کۆچیان کردووه‌ بۆ ئه‌مریکا له‌ سه‌ده‌کانی 18 و 19 ی زاینیی و ئێستا نیشته‌جێیی ویلایه‌تی پینسلڤانیاو و که‌نه‌دان.
ئه‌و خه‌ڵکانه‌ نایانه‌وێ به‌هیچ جۆرێک کۆپیوته‌ر به‌کار بهێنن یان وزه‌ی کاره‌با به‌کار بهێنن له‌ ژیانی ڕۆژانه‌یاندا ، له‌باتی ئه‌وه‌ به‌ ئه‌سپ و عه‌ره‌بانه‌ هاتوو چۆ ده‌که‌ن و پیاوه‌کانیان ‌ شه‌بقه‌ی گه‌وره‌ ده‌که‌نه ‌سه‌ریان و قاتی زه‌مانی کۆن له‌به‌ر ده‌که‌ن ژنه‌کانیشیان به‌ جلی  زۆر پۆش و درێژ خۆیان ده‌گۆڕن. هاوڵاتیانی (خه‌ڵکانی ئه‌میش) ته‌نها له‌ گروپه‌که‌ی خۆیان ژنخوازی ده‌که‌ن و بۆیان نیه‌ که‌سێک له‌ده‌ره‌وه‌ی گرووپه‌که‌یان بهێنن.
>>ئه‌و که‌سه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی گروپه‌که‌ که‌سێکی بۆ ژیانی خۆی خواست ئه‌وا‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌ خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌رده‌کرێ و چیتر به‌ خه‌ڵکانی ئه‌میش نانسرێته‌وه‌.<< (دۆناڵد کرایبیل Donald Kraybill-) توێژه‌ری سیسیۆلۆجی و خاوه‌نی توێژینه‌وه‌که‌ له‌ ئاژانسی رۆیته‌رز .
هه‌ر خێزانێک 5 یان 6 مناڵیان هه‌یه‌ و خه‌ڵکانی ئه‌میش خوێندنگه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه‌ بۆ مناڵه‌کانیان.
(دۆناڵد کرایبیل ـ Donald Kraybill)   به‌ ڕۆیته‌رزی وت که‌ خه‌ڵکانی ئه‌میش زیاتر ده‌ژین و ڕێژه‌ی له‌دایکبونیان زۆرتره‌ له‌ ڕێژه‌ی مردن ، هۆیه‌که‌شی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی ته‌ندروست و ئاسوده‌تر ده‌ژین جیاواز له‌ خه‌ڵکانی تر .
سه‌رچاوه‌
Politiken