فنلەندا چەند کارگەیەک لە شاری سلێمانی دروستدەکات

بەمەبەستی دامەزراندنی چەند پڕۆژەیەک لە سنووری شاری سلێمانی شاندێکی فنلەندی، بۆ سێهەمین جارە سەردانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی کرد.

شادان محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری‌زانیاری و گەشەپێدانی کار رایگەیاند ئەمرۆ ٢٠١٨/١١/٤، پاش پێشوازی لێکردن لە شاندی نابراو لەلایەن سیروان محەمەد،  سەرۆکی ژوور و دەستەی بەڕێوەبردنی سەنتەری زانیاری و گەشەپێدانی کار BIC و بیرۆکەی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ  تاوتوێ کرا کە لەگەڵ سەرچاوە و بازاڕی کوردستان بگونجێت.

شادان محەمەد، وتیشی ”شاندەکە سەردانکردنی چەند ناوچەیەکی گوندنیشنی سنوری پارێزگای سلێمانی لە ناوچەکانی شارباژێڕ و شارەزور کردوە، بەمەبەستی ئاشنابوون بە جۆری‌ بەرهەمی کشتوکاڵی ئەو ناوچانە بۆ دامەزراندنی کارگەی پیشەسازی و بازاری گونجاو  لەئایندەیکی نزیک دا.