سامانی ماسی عێراق تووشی كارەسات و زیانی گەورە هاتەوە


به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عێراق، رایده‌گه‌یه‌نن لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ناوچوونى به‌ كۆمه‌ڵى ماسى ده‌كرێت و گومان ده‌كرێت ده‌ستێكى تاوانكارى له‌پشتى له‌ناوچوونه‌كه‌ بێت.

به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ هۆكارى له‌ناوچوونى ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى ماسى له‌ عێراق جۆرێك نه‌خۆشى ده‌گمه‌نه‌، به‌ڵام هێشتا چاوه‌ڕوانى پشكنینى زیاترن بۆ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌یان بۆ روون بێته‌وه‌.

دوای ئەوەی كتوپڕ سامانی ماسی عێراق تووشی كارەسات و زیانی گەورە هاتەوە بە مرداربوونەوەی دەیان هەزار تۆن ماسی، بەتایبەتی لە كێڵگەكانی بەخێوكردنی ماسی لەسەر هەردوو رووباری دجلە و فورات لە باشووری عێراق.