به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌ندۆنیزیا، حكومه‌تی هه‌ردوو وڵات، گرێبه‌ستێكیان واژۆكرد.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی (حسێن شه‌هرستانی) جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه، كه وێنه‌یه‌كی بۆ نه‌وا نێردراوه، له‌سه‌ردانی شههرستانیو شاندێكی عێراق بۆ ئه‌ندۆنیزیا، گرێبه‌ستێكی نه‌وت له‌نێوان هه‌ردوولادا ئیمزا كراوه..
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان عێراق‌و ئه‌ندۆنیزیا، حكومه‌تی عێراق ڕۆژانه (35) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئه‌ندۆنیزیا ده‌كات.