هەرێم؛ پێشبینی دەكرێت شەپۆلی باران بارین تا كۆتایی هەفتە بەردەوام بێت


بەهۆی كاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی لەدەریای ناوەڕاستەوە ڕوو لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەكات, پێشبینی دەكرێت, لەپاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی باران بارین سەرتاسەری هەرێم دەستپێبكات.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانیش, ڕایدەگەیەنێت: بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێم, پێدەچێت شەپۆلی باران بارینەكە تا كۆتایی هەفتە بەردەوام بێت و لەناوچە شاخاوییەكانیش تەرزە و بارانی بەخوڕ ببارێت.