كۆمپانیای دانه غاز كه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌فت هیلال له‌بواری گازی سروشتی لهخۆرههلاَتی ناوه‌ڕاست كارده‌كه‌ن رایگه‌یاند: كۆی سه‌رمایه‌گوزاری كۆمپانیاكه‌یان له‌بواری گازی سروشتی له‌هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ملیار دۆلاری تێپه‌راند.
هه‌روه‌ك قه‌باره‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی كۆمپانیای دانه غاز له هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستپێكی كاره‌كانیان له‌هه‌رێم گه‌یشتۆته نزیكه‌ی (79) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت،ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رده‌وامی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌كێڵگه‌ی خۆرمه‌له له‌ماوه‌ی (4) ساڵی رابردوودا،به‌مه‌ش سهرمایهگوزاریوبهرههمی نه‌وتی گۆمپانیای دانا غاز له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته گه‌وه‌ترین بهرههموسهرمایهگوزاری كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت لهنهوتوغازی عیراق.
مه‌جید جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نه‌فت هیلال وئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری كۆمپانیا دانه غاز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌م ئاسته گرنگه لهسهرمایهگوزاریوبهرههمی نه‌وتی كۆمپانیاكه‌یان له‌هه‌رێمی كوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئاسانكارییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنانه‌وه ده‌ستبه‌ری ده‌كات له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌و گه‌شه ناوخۆیه‌ی كه له‌هه‌رێم به‌رێوه‌ده‌چێت.
كۆمپانیای دانه غاز ئه‌وه‌یشی ئاشكراكرد، كۆمپانیاكه‌یان به‌هاوركاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له قۆناغی داهاتوودا به‌رهه‌م و سه‌رمایه‌گوزارییان له نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان به‌رفراوان بكات.