بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی سلێمانی رایگەیاند بەیانی 3/25 دەستدەكرێتەوە بەدابەشكردنی دەفتەری گازو بەنزین بەسەر شۆفێراندا.
جەمال عەلی بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی سلێمانی بە نها 24
ی راگەیاند:لەبەیانیەوە دەستدەكەینەوە بەدابەشكردنی دەفتەری گازو بەنزین بەسەر شۆفێراندا، بەتایبەتیش لەدوو بەیانیەوە 3/26 لیژنەكانمان بۆ ئۆتۆمبێلەكانی (تایبەت، پیكاب، تاكسی، پاسی گازو بەنزینی هێڵەكانو پاسی چواردە نەفەری) بەپشتگیری نوسراوی سەندیكا”.
وتیشی “نرخی هەر دەفتەرێكی گازو بەنزین تەنها 5 هەزار دینارەو ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆكانیان هەولێرو دهۆكە دەتوانن سەردانمان بكەنو خۆیان نەچن بۆ هێنانی پشتگیری، بەڵكو خۆمان بۆیان جێبەجێ دەكەین”.
لەهەردوو بەنزینخانەی رزگاریو رۆژهەڵات لەشاری سلێمانی دەفتەری وەرگرتنی گازو بەنزین دابەش دەكرێت.