یه‌كێتی ژوووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان روپێوییهكی پیشه‌سازی ئاشكراكرد كه ده‌ری ده‌خات ژماره‌ی كۆمپانیاكانی پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یان چه‌نده‌و كێشه‌و داهات و هه‌لی كار و سه‌رمایه‌كانیان چه‌نده.
دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: پێداچووونه‌وه به پرۆژه‌كانی بازرگانی ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تێكه‌ڵاوی هه‌بوو له‌پڕۆژه‌كان، دابه‌شی هه‌ندێك لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری وه‌ك وه‌زاره‌تی بازرگانی و یه‌كێتی ژووره‌كان و یه‌كێتی هاورده‌كاران كراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرۆژه‌ی رووپێوی ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان تایبه‌ت به بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌نجام بدرێت.
وتیشی: رووپێویه‌كه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی كۆتایی هاتووه‌و له پارێزگای دهۆكیش %70ی ته‌واو بووه‌و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆتایی دێت،
ته‌یب كهژۆ به‌رێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌ی رووپێوییهكه وتی: له سنووری پارێزگای هه‌ولێر 3840 پرۆژه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ن و نزیكه‌ی 8 ملیار دۆلار سهرمایهیانه كه 25 هه‌زار ده‌رفه‌تی كار ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ختیار مه‌حمود ئه‌ندامی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژه‌ى بەوەشدا، وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پەرۆشیمانەوە بۆ پێشخستنی کەرتی تایبەت کە خۆی لە پیشەسازی و کشتوکاڵ و پەلەوەر دەبینێتەوە بۆ پێشخستنی ئەو کەرتانەش دەبێت ئامار لەبەردەستابێت، کەکۆکردنەوەی ئاماریش بەداخەوە کاری حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی پلان دانانە کەدەبوایە ئەو ئامارانەی ھەبوایە، وەک ژووری بازرگانی سلێمانی کەزانیمان ئەو ئامارە نیە ئێمە بەو ئەرکە ھەستاین و ئاماری پیشەسازیمان کۆکردەوە،وەئەوەش دوا کارمان نابێت کە لە ئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئاماری کشتوکاڵ و پەلەوەرین کە خانوی پلاستیکی بەرھەمی کشتوکاڵی ئامارەکانی تەواو بوە و سەرقاڵی ئاماری کێڵگە پەلەوەری و سامانی ماسین کەئەمەش لە پەرۆشیمانە بۆ پێشخستنی کەرتی تایبەت کە بەرھەمی ناوخۆی زیاد دەکات.
ئاماره‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی بریتییه لە 3677 پرۆژه، 1187 كارگه‌ی پیشه‌سازی بووه و 1697 كارگه‌ى بچووك و 795 پرۆژه‌ی بچووك و 45 پرۆژه‌ی پیشه‌یی بوون و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌ن.
ئەندامەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بەداخەوە ئەبوایە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەدەم پرۆژەی پیشەسازیەوە بوایە، نەک کاتێک سەرمایەدارێک دەیەوێت پرۆژەیەکی پیشەسازی بکات دوو دۆنم زەوی دەست ناکەوێت،بەڵام خەڵکانێکیش ھەیە ٢٥ ھەزار دۆنم زەوی وەرگرتووە بۆ کەرتی نیشتەجێکرشن.