مەحما خەلیل پەرلەمانتاری عێراق لەسەر فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستان و ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان رایگەیاند، بەهۆی پەسەندنەكردنی پرۆژەیاسای نەوت و غازەوە، عێراق رۆژانە چل بۆ پەنجا ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات.
پەرلەمانتارەكەی عێراق بۆ رادیۆی موربەدی روونكردەوە، سیاسەتی ئابوری عێراق سیاسەتێكی شكستخواردووە.
تەئكیدی لەوەشكردەوە، ململانێ سیاسیەكانی نێوان لایەن و هێزەكانی عێراق زیانی زۆری بەبواری وەبەرهێنان گەیاندووە.