پشتیوان سادق: لابردنی تەواوەتی پاشەكەوتی مووچە نزیك بووەتەوە


پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە هەوڵی تەواودان بۆ لابردنی تەواوەتی پاشەكەوتی مووچە و كاتەكەشی نزیك بووەتەوە.

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  رایگەند، زۆرێك لە ناوەكان مامۆستایانی وانەبێژ گەڕاونەتەوە و لەوشوێنانەی كە پێویست بكات بەپێی رێنمایەكان كە لە وەرزاتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی دەرچووە

ئاماژەی بەوەشكرد، لە پڕۆسەی دانانی مامۆستایانی وانەبێژ سوود لەو كەسانە وەدەگرن و لە ئێستاشدا زۆرینەیان وەك مامۆستای وانەبێژی دەست بەكاربوون.

سەبارەت بە پشووی رۆژی شەممە پشتیوان سادق وتی، “ساڵی رابردوو لە بەر بارودۆخی دارایی رۆژی شەممان كرایەوە پشوو، بەڵام لەمەبەدوا ناتوانین ڕۆژی شەممان بكەینە پشوو لە بەرئەوەی كاریگەری لەسەر وانەكانی خوێند دەبێت”.

پشتیوان سادق وتیشی، “وەزارەتی پەروەردە و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی تەواوداین بۆلابردنی تەواوەتی پاشەكەوتی مووچە و كاتەكەشی نزیك بووەتەوە”.