سه‌نته‌ری زانیاری‌و گه‌شه‌پێدانی کار ”BIC” له‌ژووری بارزگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی سیمنارێکی تایبه‌ت به بۆرسه و دراوه ئه‌لکترۆنیه‌کان رێکخست.
ئەمڕۆ دووشەم 29ـی تشرینی یەكەم، سیمیناره‌که له‌لایه‌ن ”د.ره‌وف که‌ریم، مامۆستا هۆمه‌ر په‌لکانه، مامۆستا دارا که‌ریم،” له‌هۆڵی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی پێشکه‌ش کرا و دەرگای گفتوگۆ و ڕاگۆرینەوە لە نێوان بەشداربوان و مامۆستاکان کرایە و زانیاری ئاڵوگۆڕ کرا.
بەختیار مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند ”لەئێستادا ژامارەیەکی زۆر لە خاوەنکاران و هاولاتیانی کوردستان دوچاری کێشەو گرفت بوون بەهۆی مامۆڵە کردن بە دراوە ئەلکترۆنیەکانەوە بۆیە بە پێوستمانزانی ئەم سیمنارە رێکبخەین”.
بەختیار مەحمود جەختی لەوەش کردوە ئامانج لە رێکخستنی ئەم سیمنارە زانیاری پێدانە بە بەشدار بووان دەربارەی دراوە ئەلکترۆنیەکان و بۆرسە.