په‌یكه‌ری ئازادی یه‌كێكه له‌دیارترین په‌یكه‌ره‌كان لهجیهانداو ده‌كه‌وێته دورگه‌ی ئازادی له‌شاری نیۆرك له‌ویلایه‌تی نیۆركی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌و په‌یكه‌ره:
1.ئه‌م په‌یكه‌ره له‌ژنێك پێكهاتووه كه له‌كۆت و به‌ندی سته‌مكاری، رزگاری بووه‌و به‌ده‌ستی راستی مه‌شخه‌ڵێكی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ستی چه‌پیشی كتێبێكی هه‌ڵگرتووه كه به نه‌خش له‌سه‌ری نوسراوه 4ی ته‌موزی 1776 كه مێژووی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
2. ئه‌م په‌یكه‌ره له‌شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا دروستكراوه. فه‌ره‌نسا به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ئه‌مه‌ریكا كه له‌نێوان ساڵی (1775-1783) رویداوه، له 4-7-1884 ئه‌م په‌یكه‌ره‌ی وه‌ك دیارییه‌ك، له‌پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا، پێشكه‌ش به‌و وڵاته كردووه.
3.ناوی ره‌سمی ئه‌م په‌یكه‌ره بریتییه له Liberty Enlightening the Worldه واته ئازادی جیهان روناكدهكاتهوه.
4.كۆی به‌رزییه‌كه‌ی له‌نزمترین خاڵی بنكه‌كه‌یه‌وه تا به‌رزترین خاڵی مه‌شخه‌ڵه‌كه، 305 پێ و یه‌ك ئینجه (93 مه‌تر).
5.به‌رزییه‌كه‌ی لهپێیهوه تا لوتكه‌ی سه‌ری 111 پێ و شه‌ش ئینجه. به‌رزییه‌كه‌ی لهپێیهوه تا لوتكه‌ی مهشخڵهكه 151پێیه (46 مه‌تر).
6.كۆی كێشی په‌یكه‌ره‌كه 225 تۆنه واته 450 هه‌زار پاوه‌ند.
7.ئه‌م په‌یكه‌ره له‌چه‌ندین كاتی جیادا نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه له‌وانه: 1938، 1984-1986، 2011-2012. له‌بنكه‌ی پهیكهرهكهشدا مۆزه‌خانه‌یه‌ك هه‌یه كه پێی ده‌ووترێت مۆزه‌خانه‌ی ئازادی.
8.دیزاینه‌ری ئه‌م په‌یكه‌ره، فریدریك ئۆگوستی بارتۆڵدی (1834-1904)یه كه په‌یكه‌رتاشێكی فه‌ره‌نسی بووه به‌ڵام ئه‌ندازیاری بیناسازییه‌كه‌ی، گوستاڤ ئیفڵ (1832-1923)ه كه تاوه‌ری ئیفڵیشی دروستكردووه.
9.بارتۆڵدی ده‌موچاوی په‌یكه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی ده‌موچاوی دایكی دروستكردووه.
10. په‌یكه‌ری ئازادی یه‌كێكه له‌و په‌یكه‌رانه‌ی كه میوانێكی زۆر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه، رووی تێده‌كه‌ن، ته‌نها له‌ساڵی 2009دا سێ ملیۆن و 200 هه‌زار میوان سه‌ردانیان كردووه.
11. له 28/10/1886 له‌لایه‌ن گرۆڤه‌ر كلیڤلاند سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكاوه، به‌ڕه‌سمی كراوه‌ته‌وه.