داهاتی‌ نه‌وتی‌ ئێران كه‌مده‌بێته‌وه‌

رۆژنامه‌یه‌كی‌ به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی‌ نه‌وتی‌ ئێران كه‌مده‌بێته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كیش له‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ نه‌وت له‌ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كه‌ن، ده‌كشێنه‌وه‌.
رۆژنامه‌ی‌ فایننشیاڵ تایمزی‌ به‌ریتانی روونیكرده‌وه‌، ئێران رووبه‌رووی‌ كه‌مبونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌رچاوی‌ داهاتی‌ نه‌وت بووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وڵاته‌كانی‌ كڕیاری‌ نه‌وت به‌نیازن هاورده‌ی‌ نه‌وت له‌ ئێرانه‌وه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌، له‌وانه‌ش هندستان ده‌یه‌وێت له‌مانگی‌ داهاتووه‌وه‌ هاورده‌ی‌ نه‌وت له‌ئێرانه‌وه‌ رابگرێت.
سزاكانی‌ سه‌ر ئێران به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ و رۆژنامه‌ی‌ واشنتۆن پۆستی‌ ئه‌مریكی‌ پێشنیاریكردووه‌، ئه‌مریكا و ئێران گفتوگۆی‌ راسته‌وخۆ بكه‌ن، به‌بۆچونی‌ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی‌ له‌و جۆره‌ بنرێت، كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر لابردنی‌ سزاكان ده‌بێت.