سلێمانی؛ ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كاره‌ساتی سروشتی ئه‌نجام ده‌دات

ەشاری سلێمانی ئامادەكاری پێشوەخت دەكرێت بۆ رێگری كردن لەلافاو و هەر حاڵەت و كارەساتێكی سروشتی، قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت، پلانێكی تۆكمەیان داناوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە ئەگەری روودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.

ئەمڕۆ یەك شەممە 28-10-2018, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری خێرا كۆبووەوە كە پێكهاتووە لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی و ئەو رێوشوێن و ئامادەكارییانە تاوتێكران كە گرنگن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان لە  ئەگەری هەر روووداوێكی سروشتی .

 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا قائیمامی سلێمانی رایگەیاند پلانێكی تۆكمەیان داڕەشتووە  بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو رووداو حاڵەتانەی كە لە كاتی لافاو بارانی بەهێزدا ئەگەری روودانی دەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەیەكەم شەپۆلی باران باریندا لە سلێمانی “84,6” ملم باران باریووە و 41 حاڵەتی ئاوچوونە ماڵان هەبووە بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گەورەی بەدواوە نەبووە ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ بوونی ژێرخانێكی تۆكمەی ئاوەڕۆ لە سلێمانی و رۆڵی تیمەكانی فریاگوزاری بۆ بەهاناوەچونی هاوڵاتیان.  

ئاوات محەمەد راشگەیاند وەك ئامادەكارییەكی پێشوەخت بۆ رێگری كردن لە دروستبونی لافاو شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی رێكخستووە بۆ پاككردنەوەی مەنۆڵ و ئاوەڕۆكانی شاری  سلێمانی كە ئەمەش رۆڵی گەورەی دەبێت لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی شەپۆلی باران بارین.

جه‌ختیشكردوه‌ته‌وه‌،هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی رۆڵی گرنگی خۆیان دەبینن و تیمەكانی شارەوانی راسپێردراون بۆ ئەوەی سەردانی ئەو شوێنانە بكەن كە ئەگەری روودانی كارەساتی سروشتی لێدەكرێت .