بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى داراییى عێراق ئاشكراى ده‌كات، حكوومه‌تى نوێى عێراق ده‌توانێت گۆڕانكارى له پرۆژه‌یاساى بوودجەى 2019ى عێراقدا بكات و ئینجا ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى بكات بۆ په‌سه‌ندكردن، چونكه هیچ ڕێگرییه‌كى یاسایى له‌به‌رده‌میان نییه.
وه‌زاره‌تى داراییی عێراق به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونى حكوومه‌تى نوێ پرۆژه‌یاساى بوودجەى گشتیى ساڵى 2019ى ئاماده كرد و هه‌رزوو ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كرد، هه‌روه‌ك بوودجەى ساڵى ڕابردوو دژایه‌تیى گه‌وره كراوه له به‌رامبه‌ر مافه داراییه‌كان و پشكى هه‌رێمى كوردستان.
له‌باره‌ى تواناى حكوومه‌تى نوێى عێراق بۆ كاركردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه، د. فازڵ نه‌بى، شاره‌زاى بوارى دارایى و بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى داراییى عێراق، رایگەیاند “حكوومه‌تى نوێى عێراق ده‌توانێ ئه‌و پرۆژهبوودجەیهى كه بۆ ساڵى 2019 له لایه‌ن حكوومه‌تى پێشوو ئاماده كراوه گۆڕانكاریى تێدا بكات و ئینجا ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى بكات، وه‌زیرى دارایى ده‌توانێ له كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داوا بكات بوودجە بگه‌ڕێته بۆ وه‌زاره‌تى دارایى بۆ ئه‌وه‌ى به گوێره‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا هه‌یه گۆڕانكاریى پێویستى تێدا بكرێت، ئینجا جارێكى تر بدرێته‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ گفتوگۆكردن، ئه‌و كاره‌ش زۆر ئاسانه و كێشه‌ى تێدا نییه، نه له ڕووى یاسایى و نه‌ك له ڕووى ده‌ستوورى و داراییشەوە.”
سه‌باره‌ت به‌و ماددانه‌ى له نێو بوودجه‌كه له دژى هه‌رێم دانراون و زیانى گه‌وره‌یان هه‌یه، فازڵ نه‌بى وتی: “سێ خاڵى سه‌ره‌كى هه‌یه ئه‌گه‌ر چاك بكرێت زۆر باش ده‌بێت بۆ هه‌رێم، یه‌كه‌میان : 12,67 له‌سه‌د كه دانراوه بۆ پشكى هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه بۆ 17 له‌سه‌د، چونكه له سالى 2005ـەوە تا 2017 چه‌سپێنرابوو، كه‌س نه‌یتوانى كه‌مى بكات، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ئێمه وه‌زاره‌تمان جێ هێشت، ئه‌وان به ده‌رفه‌تیان زانى و كه‌میان كرده‌وە.
دووه‌م: ده‌بێ یه‌ك بڕگه لە خه‌رجى سیادى لاببرێت، به لابردنى ئه‌و بڕگه‌یه 2 ترلیۆن و نیو بۆ هه‌رێمى كوردستان زیاد ده‌بێت، ئه‌ویش بڕگه‌ى شایسته‌داراییه‌كانى كۆمپانیاى نه‌وتییه له عێراق كه 12 ترلیۆن و نیوه و ده‌بێ بچێته‌وه خه‌رجى ئاسایى بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمى كوردستان 17 له‌سه‌دى خۆى وه‌ربگرێت .
سێیه‌م: دواى خه‌رجى سیادى دوو خه‌رجى تریان لێ ده‌ركردووه ئینجا بوودجەى كوردستانیان حیساب كردووه، ده‌ركردنى ئه‌و دوو خه‌رجییه‌ش ناده‌ستوورییه، یه‌كیان ئه‌و پرۆژه وهبهرهێنانهن كه له ڕێگاى قه‌زرى بیانى ته‌مویل ده‌كرێن، دوو له‌وان شایسته‌ى وهبهرهێنهرهكانن كه نابێ له كۆى گشتیى خه‌رجییه‌كان ده‌ربكرێن و ده‌بێ بمێنێننه‌وه له نێو كۆى گشتیى هه‌ژمارى خه‌رجیدا، ئینجا 17 له‌سه‌دى كوردستانى له‌سه‌ر هه‌ژمار بكرێت، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ بڕگه‌یه چاك بكرێته‌وه ئه‌وا هه‌رێمى كوردستان كێشەی بوودجەی نامێنێ و به نزیكه‌ى 15 ترلیۆن دینار پشكى ده‌بێت نه‌ك 9 ترلیۆن دینار، واته به گۆڕینى ئه‌و بڕگانه‌ى سه‌ره‌وە 6 ترلیۆن زیاد ده‌كات.”
د. فازڵ نه‌بى له به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه: “ده‌بێ كورد به دواى بڕگه سهرهكییهكادا بگه‌ڕێت و هه‌وڵ بدات بڕگه سه‌ره‌كییه‌كان چاك بكاته‌وه، ئه‌و قسانه‌ى منیش هیچیان نایاسایى نین، به‌ڵكو ده‌ستوورى و یاسایین و ڕێككه‌وتنه له نێوان هه‌رێم و بەغدادا.”