گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهان لە ئیستانبوڵ دەکرێتەوە

دوایین ئامادەکارییەکانی کردنەوەی فڕۆکەخانەی نوێی ئیستانبوڵ گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، کە بڕیارە رۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەم لە جەژنی کۆماردا بکرێتەوە و دوای ئەوەی کە بەتەواوەتی تەواوبوو دەبێتە گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهان. رۆژی دووشەممە سەرکۆماری تورکیا بە ئامادەبوونی میوانان لە سەرانسەر جیهانەوە، فڕۆکەخانەکە دەکاتەوە.

ئەوە راگەیەنرا کە لە رێورەسمی کردنەوەی فڕۆکەخانەکەدا ژمارەیەکی زۆر میوانی بیانیی، لە سەرۆک، سەرۆکوەزیرانەکان و وەزیرانی گواستنەوەی وڵاتان ئامادە دەبن. ئاماژە بەوەشدەکرێت ژمارەی ئەو کاربەدەستە باڵایانەی رایانگەیاندووە ئامادە دەبن، لە ٥٠ کەس تێپەڕیوە.

رێورەسمی کردنەوەی فڕۆکەخانەکە بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەگوازرێتەوە و لە سەرانسەری جیهانەوە دەتوانرێت ببینرێت.

فڕۆکەخانەکە کە کاتێک بە تەواوەتی تەواوبوو، توانای ئەوەی هەیە ٩٠ ملیۆن کەس ساڵانە گەشتی لێیەوە ئەنجامبدەن، رێورەسمی کردنەوەی قۆناغی یەکەمی کاتژمێر ١٦:٠٠ی رۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەم بە کۆنسێرتێکی ئۆرکێسترای سیمفۆنیی سەرۆکایەتی کۆمار دەستپێدەکات.

به‌ تێكڕایی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌ سه‌ر رووبه‌ری ٧٦ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ بونیات ده‌ندرێت و بۆ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاوی به‌ بڕی شه‌ش ملیار یۆرۆ وه‌به‌رهێنان كراوه‌. قۆناغه‌كانی دیكه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ زیادكردنی ژماره‌ی گه‌شتیاران تاكو ٢٠٢٣ ته‌واو ده‌بێت. 

فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌ له‌ بری ئه‌وه‌ی به‌ سه‌رچاوه‌ی گشتیی بونیات بندرێت به‌ مۆدێلی ئه‌نجام بده‌-وه‌گه‌ڕ بخه‌- راده‌ست بكه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت بونیات نراوه‌، دوای ته‌واوبوونی شه‌ش سه‌كۆی فڕینی سه‌ربه‌خۆ، شوێنی ٥٠٠ فڕۆكه‌، گه‌راجی كراوه‌ و داخراو كه‌ جێگای ٧٠ هه‌زار ئۆتۆمبێل و ئامێری تیادا ده‌بێته‌وه‌، ساڵانه‌ش جێی ٢٠٠ ملیۆن گه‌شتیاری تیادا ده‌بێته‌وه‌ به‌مجۆره‌ش ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان. 

دوای ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ساڵ گواستنه‌وه‌ ته‌واو ده‌بێت ده‌تواندرێت رۆژانه‌ دوو هه‌زار جار نیشتنه‌وه‌ و فڕین ئه‌نجام بدرێت، زیاتر له‌ ٣٥٠ فڕین بۆ شوێنی مه‌به‌ست ئه‌نجام بدرێت. فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ ٢٥٠ كۆمپانیای گه‌شتیاری فڕۆكه‌وانی ده‌ڕه‌خسێنێت. 

له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ تا كۆتایی ساڵ له‌ سه‌دا ٥٠ داشكان له‌ نرخی گواستنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتییدا ده‌كرێت له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه‌ بۆ ناو شاری ئیستانبوڵ و راگرتنی ئۆتۆمبێل له‌ گه‌راجه‌كانی نێو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش بێبه‌رامبه‌ر ده‌بێت.