سه‌رۆك كۆمار: چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمه‌


د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق رایگه‌یاند، ده‌رفه‌تێكى نوێ هه‌یه‌ له‌ عێراقدا به‌ هاتنه‌ كایه‌ى حكومه‌تى نوێ و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى كه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوون و ده‌شڵێت، به‌هه‌موو هێزو تواناى خۆیه‌وه‌ هه‌وڵده‌دات مافه‌ ده‌ستورییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى عێراق پارێزاروبێت.

سه‌رۆك كۆمار وتیشى،”ئه‌ركى سه‌رشانى من وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئه‌وه‌یه‌ پارێزه‌رى ده‌ستور بم، بێگومان به‌ هه‌موو هێز و تواناى خۆمه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌ و مافه‌ ده‌ستورییانه‌ى كه‌ خه‌ڵكى كوردستان و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى عێراق پارێزارو بێت و خێرو بێرى عێراق بۆ هاوڵاتییه‌كانى بێت”.

“من كوڕى ئه‌م شاره‌م، تازه‌ ده‌ستبه‌كاربووم وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئه‌مڕۆ به‌لامه‌وه‌ گرنگ نییه‌ ئه‌و رۆژه‌ به‌لامه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ كۆتایى به‌ ئه‌ركه‌كه‌م دێت، رووى ئه‌وه‌م هه‌بێت له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ى خۆمدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى عێراقدا بڵێن ئه‌م كاره‌و باشانه‌مان كردووه‌، خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستانمان كردووه‌، خزمه‌تى پێكهاته‌كانى عێراقمان كردووه‌”سه‌رۆك كۆمار واى وت.