گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ئاسایى بوونه‌ته‌وه‌

گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ستیان پێكرده‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك راگیرابوون.

تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى راگه‌یاند، له‌ كاتژمێر 12:30ى خوله‌كى شه‌وى رابردوو گه‌شته‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ئاسایى بوونه‌وه‌ چونكه‌ ره‌وشى كه‌شوهه‌وا ئاسایى بووه‌وه‌.

دوێنێ به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌وداى بینین و خۆڵبارینه‌وه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ چوار كاتژمێر گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى راگیران.