وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند ئەم هەفتەیە بڕی 100 ملیۆن دۆلار بەسەر بەڵێندەراندا دابەشدەكرێت كە پێشتر كاریان كردوە.
رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: لەسەر داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان ئەم هەفتەیە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ سەرجەم بەڵێندەران كە لە هەرێمی كوردستان كاریانكردوە.
رونیشیكردۆتەوە: دابەشكردنی پارەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان و یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان دەبێت.