دوو باڵەخانەی 18 پۆلی لە سلێمانی و هەڵەبجە کرایەوە

دوو باڵەخانەی 18 پۆلی لە هەڵەبجە و سلێمانی کرایەوە کە  لەلایەن خێرخواز کاک خەلیل‌و کۆمپانیای یوبی هۆڵدینگ دروستکراوە.

بەئامادەبونی وەزیری  پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قایمقام و پارێزگاری سلێمانی‌و سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی‌و دهۆک و ژمارەیەک لە بازرگانان‌و خاوەنکارانی کوردستان لە هەڵەبجە و سلێمانی دوو باڵەخانەی 18 پۆلی کرایەوە  کە لەلایەن خێرخوازانەوە دروستکراون.

سیروان محەمەد، سەرۆی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند ”سوپاس ئەو بەڕێزانە و کاک خەلیل و یوبی هۆڵدینگ دەکەم کە لەسەر ئەرکی خۆیان ئەم خوێندنگایە و نۆ باڵەخانە دیکە بۆ وەزارەتی پەروەردە دروستدەکەن‌و جێ دەستیان بە پێشخستنی کەرتی پەروەردەوە دیارە”.

سەرۆی ژوور راشیگەیاند ”لەماوەی رابردوودا بەدەیان خوێندنگا لەلایەن بازرگانان و خێرخوازانەوە دروستراوە و بەسەدان خوێندنگای کۆنیش نۆژەن کراوەتەوە”.

شایەنی باسە لە 4 ساڵی رابردوودا نزیکەی 100 باڵەخانە لەلایەن خێرخوازان و خاونکارانەوە یان دروستکراون یان تەواوکراون، بە هاوکاری هەموو لایەکیش نزیکەی دوو هەزار باڵەخانەشمان نۆژەنکردووەتەوە”.