سیمنارێکی تایبه‌ت به‌ بۆرسه‌ و دراوه‌ ئه‌لکترۆنیه‌کان به‌رێوه‌ده‌چێت


سه‌نته‌ری زانیاری‌و گه‌شه‌پێدانی کار ”BIC” له‌ژووری بارزگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌رجه‌م بازرگانان‌و خاوه‌نکاران ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ سیمنارێکی تایبه‌ت به‌  بۆرسه‌ و دراوه‌ ئه‌لکترۆنیه‌کان به‌رێوه‌ده‌چێت.

سیمیناره‌که‌ له‌لایه‌ن ”د.ره‌وف که‌ریم، مامۆستا هۆمه‌ر په‌لکانه‌، مامۆستا دارا که‌ریم،” پێشکه‌ش ده‌کرێت به‌ سه‌رپه‌رشتی (جۆمان حه‌سه‌ن مه‌ولود)، له‌هۆڵی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رۆژی دووشه‌ممه‌ کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی هاتن بۆ هه‌مووانه‌.