كۆنگرەی ئایندەی وەبەرهێنان لەسعویە دەستیپێكرد و فەراهەمكردنی هەلی كارو برەودان بەداهێنان و ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگاریەكانی جیهان گرنگی تەوەرەكانی كۆنگرەكە دەبەن.
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی نزیك لەسعودیە بڵاویكردەوە، 140 دامەزراوەو زیاتر لە 100 كەسی داهێنەرو وەبەرهێنەری جیهانی بەشداریی لەكۆنگرەكەدا دەكەن كە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەچونی ئەم كۆنگرەیە لەكاتێكدایە كە 10 ساڵ بەسەر قەیرانی دارایی جیهانییدا تێدەپەرێت بەڵام لەبەرامبەردا ئابوری سعودیە پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو بڕی پارەی یەدەكی سعودیەش گەیشتۆتە 480 ملیار دۆلار.
بەڕێوەچونی كۆنگرەی ئایندەی وەبەرهێنان لەكاتێكدا كە چەندان وڵاتی وەك بەریتانیاو ئەڵمانیاو فەرەنساو هۆڵەندا بایكۆتی كۆنگرەكەیان كردوە بەهۆی كوژرانی رۆژنامەنوس جەمال خاشقچییەوە.