له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڤێستیفاڵی هه‌نار به‌ڕێوه‌ده‌چێت

چواره‌مین ڤێستیفاڵی هه‌نار له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌چاودێری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و تۆڕی رێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیاره‌ رۆژانی 25 و 56 ئه‌م مانگه‌ چواره‌مین ڤێستیفاڵی هه‌نار له‌ شاری یاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

رۆژانه‌ له‌ سه‌عات 10وه‌ ڤێستیفاڵه‌كه‌ كراوه‌ ده‌بێت و میوانان ده‌توانن ئاماده‌ی ڤێستیفاڵه‌كه‌ بن.