به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌باره‌ى داخستنى شه‌قامی نێوان نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی كه‌مال بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پیره‌مێردى ناو شاری سلێمانییه‌وه ئاگادارییه‌ك ئاڕاسته‌ى شۆفێران ده‌كات.
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه په‌ڕه‌ى تایبه‌تى رادیۆى ترافیكى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارینامه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه “ئاگاداری شۆفێرانی ئازیز ده‌كه‌ین، به‌هۆی خۆپیشاندانی خوێندكارانه‌وه ئه‌مڕۆ 24 / 10 / 2018 شه‌قامی نێوان نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی كه‌مال بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پیره‌مێرد له‌ناو شاری سلێمانی داخراوه، شۆفێران ئه‌توانن شه‌قامه به‌دیله‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌كار بهێنن و تیمه‌كانی هاتوچۆش هاوكارییان ده‌كات”.