حكومەتی هەرێم بەفەرمانێك مەرجەكانی هێنانی ئۆتۆمبێلی بۆ هەرێم دیاریدەكات نرخی پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردنی هەر ئۆتۆمبێلێكیشی بە 100 هەزار دینار دیاریكردوە، هەروەها هەر ئۆتۆمبێلێكیش هاوردەی هەرێم بكرێت وەك كرێی پشكنین لەلایەن دەستەی كۆنتڕۆڵی جۆریی و پێوانەسازییەوە بڕی 100 هەزار دیناری لێوەر دەگیرێت.
بەپێی بەفەرمانێكی عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم نرخی پێدانی تابلۆ بۆ هەر ئۆتۆمبێلێكی جۆر بچوك چوار بستۆن كە پێشتر بڕی 800 هەزار دیناری لێوەردەگیرا لەبەرامبەر پێدانی تابلۆ بۆ سێ ملیۆن دینار زیادكراوە، هەروەها ئۆتۆمبێلی بچوكی شەش بستۆنیش نرخی تابلۆكەی لە ملیۆنێك و 500 هەزار دینارەوە كراوەتە چوار ملیۆن دینار.
دەقی فەرمانەكەی ئەنجومەنی وەزیران:
پشت بەست بەبڕیاری پەرلەمانی كوردستان ژمارە (13) لە (3/10/2002) و لەسەر پێشنیاری لیژنەی پێكهاتوو بەفەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 2565 لە 20/11/2012 تایبەت بەپێكهێنانی لیژنەیەك لە بەڕێزان وەزیرانی (ناوخۆ، پلاندانان، دارایی و ئابووری، بازرگانی وپیشەسازی) لەبەر رۆشنایی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ژمارە 17 لە 17/10/2012 تایبەت بەڕاگرتنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ناو هەرێم لەبەرواری 15/2/2013ەوە، بڕیاردرا بەدانانی مەرج و رێنمایی نوێ بۆ رێكخستنەوەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ناو هەرێم بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەكەم: لەسەر ئاستی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی:
1- پێویستە سەرجەم ئەو كەسانەی كە بازرگانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەكەن لە هەرێمی كوردستان خۆیان رێكبخەن وەك (كۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری هاوردەكردنی ئۆتۆمبیل) و لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی خۆیان تۆماربكەن و مەرج نییە بریكاری رەسمی باوەڕپێكراوی كۆمپانیای دروستكەری جیهانی ئۆتۆمبێل بن
2- لەدوای جێبەجێكردنی خاڵی (1)ی سەرەوە پێویستە لەسەر كۆمپانیاكانی تۆماركراو لەبواری هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل وەربگرن لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی لە (وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی)، و هیچ كۆمپانیایەك بۆی نییە بەبێ مۆڵەتی هاوردەكردن كاربكات سەرەڕای جێبەجێكردنی مەرجە گشتییەكانی تری تایبەت بەپێشكەشكردنی پاكانەی باجی دەرامەت و مەرجە تەكنیكیەكان و دارایی وژینگەییەكانی تر.
3- ئەوكۆمپانیایەی كە بەفەرمی نوێنەرایەتی كۆمپانیا جیهانییەكانی بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێل دەكات لە هەرێم دەبێت پابەندبن بەهێنانی كەل و پەلی یەدەگ بە بڕی (5%) لە بەهای گشتی ئۆتۆمبیلی هاوردەكراو، سەرەڕای دامەزراندنی وەرشەی (صیانە) چاكردنەوەی گونجاو كە پشكنین بكرێت لەلایەن لیژنەی تایبەتی هاوبەش لە هەردوو (وەزارەتی ناوخۆ/ب.گ. هاتوچۆ) و (وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی) و دواتر بەڕێنماییەكی هاوبەشی هەردوو وەزارەت مەرجەكانی ئەو وەرشانە دیاری دەكەن و لە هەموو حاڵەتێكدا پێویستە هەر ئۆتۆمبیلێك بۆ ماوەی (2) دوو سال زەمانەتی سیانەی هەبێت بەپێی رێنمایی ئاماژە پێدراو.
4- لە بەرامبەر پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردن بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك رەسم وەردەگیرێت بە بڕی (100000) سەد هەزار دینار لەلایەن وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی وەردەگیرێت بۆ هەر ئۆتۆمبیلێك لە بەرامبەر پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبیل و ڕێژەی (80% ) ی ئەم بڕە پارەیە دەكرێت بەداهات بۆ گەنجینەو رێژەی (20%) وەك پاداشت بۆ فەرمانبەران تەرخاندەكرێت بەپێی ڕێنماییەك كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری دەردەچێت بۆ ئەم مەبەستە
5- بڕی (100000) سەد هەزار دینار وەك كرێی پشكنین لەلایەن دەستەی كۆنتڕۆڵی جۆریی وپێوانەسازی وەردەگیرێت.
6-
دووەم: لەسەر ئاستی وەزارەتی دارایی و ئابوری :
1- پێویستە لەكاتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و ئامێرەكان بەهەموو جۆرەكانییەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان بەڵگەنامەی (Invoice) ی وڵاتی هاوردەكراوی لەگەڵ دابێت بەمەرجێك رەسەن (اێلی) بێت و راستاندنی بۆ بكرێت لەلایەنی پەیوەندیدار چ باڵَیۆزخانەی عیراق لە وڵاتی بیانی یان نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم یان پەیوەندی راستەوخۆ بەكۆمپانیای ئۆتۆمبێلی جیهانی یان هەر رێگایەكی تری شیاو.
2- لەكاتی هاوردەكردنی هەر ئۆتۆمبێل و ئامێرێك دەبێت رەسمی گومرگی بەهەمان ڕێژەی كارپێكراو لە حكومەتی فیدراڵَی لەسەر (Invoice) ی ئۆتۆمبێلەكە وەربگیرێت .
3- رێگەدان بە دووبارە هەناردنە دەرەوەی ئۆتۆمبێلی (تایبەت و گشتی) بەپێی رێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابوری بەمەبەستی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیلی نوێ بەڕەچاوكردنی یاساو رێنمایی و مەرجەكانی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەو لەهیچ كاتێكدا تەمەنی لە (10) دە ساڵ كەمتر نەبێت و (كەلەپوری) نەبێت .
سێیەم: لەسەر ئاستی وەزارەتی ناوخۆ:
لە كاتی تۆماركردنی هەر ئۆتۆمبێلێكی نوێ بەپێی مەرجەكانی ئەم بڕیارە لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێم، رەسمی تۆماركردن لەخاوەن ئۆتۆمبێل وەردەگیرێت بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە و ئەو رەسمەش چەند قات دەكرێتەوە لەكاتی تۆماركردنی ئوتومبێلی سێیەم و چوارەم و یان زیاتر:
چوارەم: لەسەر ئاستی وەزارەتی پلاندانان/ دەستەی كۆنتڕۆڵی جۆریی و پێوانەسازی:
پێویستە ئەو ئۆتۆمبیلانەی هاوردەدەكرێن ئەم مەرجانەیان تیادا بێت:
1- كاركردن بەتایبەتمەندی خلیجی ژمارە (GSO 42:2003) بۆ گشت ئۆتۆمبێلەكانی كە بەپێی خاڵەكانی ئاماژە پێدراوی سەرەوە هاوردە دەكرێت وەك پێداویستی تەكنیكی كاتی (متگلبات فنیە مۆقتە).
2- كاركردن بە تەوجیهاتی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بەژمارە (Directive 2007/46/EC) وەك پێداویستی تەكنیكی كاتی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ ئەوروپا دروستكراون و هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن ئەگەر هاوردەكار خۆی ویستی یان ئەگەر هاوشێوە نەبوو لەگەڵ تایبەتمەندی خلیجی هاتوو لەبڕگەی (1)ی سەرەوە.
3- جام رەش نەبێت.
4- هەبوونی سیستمی (ABS) لە ئۆتۆمبێلەكانی جۆری سالون و دواتر ئەم مەرجە لەسەر ئۆتۆمبێلەكانی گواستنەوەی گشتیش جێبەجێ دەكرێت.
5- سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن دەبێت لەلایەن كۆمپانیاكانی پشكنین (الشركات الفاحصە) بڕوانامەی پشكنین وەربگرن هاوشێوەی وڵاتی سەرچاوە وپشكنین بۆ دڵنیابوون دەكرێت لەسەر خاڵە سنورییەكانی هەرێم دواتر رێگە بەداخل بوونی دەدرێت.
پێنجەم:
1- راگرتنی كاركردن بەسەرجەم رەزامەندییەكانی پێشوو تایبەت بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ چەند توێژێكی دانیشتوانی هەرێم وەك لە (پڕۆژەی تاكسی كوردستان، گۆڕینی باسی كۆن، جوتیاران، وەكیلەكانی خۆراك، زیندانی سیاسی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، ، كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، پیشمەرگەی دێرین، …هتد)، كە ئەمانە ررەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیان پێدراوە لەساڵانی پێشوەوە تا ئێستا بۆ هاوردەكردنی ئۆتومبێل بۆ ئەو چین و توێژانە بەبێ وەرگرتنی رەسمی تۆماركردن و بەخشینیان لەڕەسمی گومرگیش بەڕەچاوكردنی بارودۆخی تایبەتیان.
2- سەبارەت بەو كۆمپانیایانەی كە رەزامەندی بڕگە (1)ی سەرەوەیان هەیەو لە پێش گشتاندنی وەزارەتی دارایی بۆ راگرتنی هاوردەكردنی ئۆتومبێل لەبەرواری 31/12/2012 گرێبەستیان هەیە لەگەڵ كۆمپانیاكانی دروستكەری ئۆتۆمبێل بڕیاردرا لیژنەیەكی لاوەكی قانونی و تەكنیكی و ژمێریاری لەوەزارەتەكانی (دارایی وئابووری و ناوخۆ و داد) پێكبهێنرێت بۆ ووردبینی گرێبەستی ئەو كۆمپانیایانە لەگەڵ كۆمپانیای جیهانی دروستكەری ئۆتۆمبێل و LC ی ئەو كۆمپانیایانەو دواتر ئەگەر لە دەرئەنجامی لێكۆڵینەوە ئەو كۆمپانیایانە سەلماندیان كە گرێبەستەكانیان پێش 31/12/2012 یە ئەوا ۆێگایان پێبدرێت ، و رەزامەندییان بۆ داهاتوو لە دوای ئەو بەروارە ڕابگیرێت.
شەشەم :
وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەتوانن رێنمایی بۆ ئاسانكاری جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە دەربكەن .
حەوتەم :
وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەكەن .
عیماد ئەحمەد
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران