بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی گەورەترین دابەزینی تۆماركردو تەنها ئەمڕۆ بەڕێژەی لەسەدا 3 دابەزی.
ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی توركیا، بەهای لیرە لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزیو یەك دۆلار بە 5 لیرەو 84 قڕوش مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕدا یەك دۆلار بە 5 لیرەو 64 قڕوش بووە، بەوپێیەش لیرەی توركی ماوەی زیاتر لە مانگێكە بەوجۆرە لە یەك ڕۆژدا دانەبەزیووە.
ئەم دابەزینەی بەهای لیرە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ (دەوڵەت باخچەلی) سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری كە لە هەڵبژارنەكانی سەرۆكاتی ساڵی 2018دا پشتیوانی لە ئەردۆگان كرد، ڕایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی ساڵی داهاتوو لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی دادو گەشەپێدان دێینە دەرەوە.