سەرۆکی ژوور نوێترین زانیاری سەبارەت بە دروستکردنی گەورەترین پڕۆژەی گەنجینەی بازرگانی هاوچەرخی لە سلێمانی دەخاتەڕوو

پرۆژەکە بریتیە لە ٩٠٠ گەنجینە کە  لەسەر رووبەری ٥٢٢ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت، لەئێستاشدا رۆژانە کارکردن تیادا بەردەوامە، کە لەدروستکردنی پرۆژەکەدا هەموو ستاندار و پێوەرێکی جیهانی تێدا ڕەچاو دەکرێت.