ئەمڕۆ سێشەممە 23/10/2018، نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا رەتی کردووەتەوە بڕی دوو ملیار دینار لە لقێکی بانکەکە لە بەغدای پایتەخت دزرا بێ.
نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین ئاشکرای کردووە، کە ئەو پارەیەی دزراوە دوو ملیار دینار نییە، بەڵکو نزیکەی 200 هەزار دۆلارە.
هەروەک لە بەیاننامەکەدز هاتووە، دوای ژماردن و وردبینی، دەرکەوتووە بڕی 200 هەزار دۆلار دیار نەماوە و ئەمینداری بانکەکەش بە بەرپرس دانراوە و دەستگیر کراوە.