شاندێکی بازرگانی وان سەردانی ژوور دەکەن

بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندیەکی بەھێز و کاری ھاوبەش لەنێوان ھەردولادا سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە شاندێکی بازرگانی باکوری کوردستان.


سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە ھەریەکە لە نەجمی کاڵچخ  یەکەم سەرۆکی ھەدەپە و شەمسەدین بۆسقوت سەرۆکی ژووری پیشەسازی وان و حەیدەر گویرەن سەرۆکی کۆنفدراسوێنی عەلەوەی جیھانی گشتی.


لەکۆبونەوەکەدا باس لە بەھێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان‌و پیشەسازیەکان کرا لە نێوان سلێمانی و شاری وان تا بتوانن پێکەوە سود لەگەشە ئابوریەکان و پیشەسازیەکان وەربگرن.


سەرۆکی ژوور خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەھاتنی شاندەکە و ڕایگەیاند ”وەک شاری سلێمانی ئامادەین بۆ ھاوکاریکردن و دروستکردنی پەیوەندیەکی بەھێز لەنێوان ھەردولا”.