دەیان کۆمپانیای بەناوبانگ بایکۆتی سعودیە دەکەن

کۆنفرانسی”سەرمایەگوزاری بۆ داھاتوو” لە ریازی پایەتختی سعودیە دەستی پێکردو چەندین کۆمپانیا بەناوبانگی ئەوروپاش بایکۆتی کۆنفرانسەکە دەکەن.

دوا بە دوای کوشتنی “جەمال خاشقچی” رۆژنامەنووسی رەخنەگری سعودی لە کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئەستەنبوڵ، چەندین کۆمپانیای جیھانی وەک ھەڵوێستێک لە بەرامبەر کوشتنی ئەو رۆژنامەنووسە بایکۆتی کۆنفرانسی “سەرمایەگوزاری بۆ داھاتووی” ریاز دەکەن کە ئەمڕۆ دەستی پێکردووە تا دوو رۆژی تر بەردەوام دەبێت.

بەگوێرە ئاژانسە ھەواڵییەکان، ھەریەکە لە وەزیران و کۆمپانیا گەورەکانی وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا بایکۆتی کۆنفرانسەکەیان کردووە، بەڵام ئەمە بۆتە دەرفەتێک بۆ کۆمپانیاکانی چین و رووسیا بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینن. 

ئەمە لە کاتێکدایە پێشووتر چل وڵات و کۆمپانیای بەناوبانگ رایانگەیاندبوو بەشداری لە کۆنفرانسەکە دەکەن.