ئەڵمانیا هەناردەى چەک بۆ سعودیە رادەگرێت و سەرۆک وەزیرانى کەنەداش بەدورى نازانێت وڵاتەکەى ئەو رێککەوتنە گەورەیەى لە بوارى چەک و سەربازى لەگەڵ سعودیە هەڵیبوەشێنێتەوە، ئەوانەش لە کاردانەوەى کوشتنى جەمال خاشقچى رۆژنامەنوس دایە، لەو بارەیەوە گرێبەستێک هەیە کە کۆمەڵێک بەند لەخۆ دەگرێت، ئەگەر ئەو بەندانە جێبەجێ نەکەن بەدڵنیاییەوە ئێمە گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنینەوە.
ئەمڕۆ دوشەممە، پیتەر ئەڵتمایەر وەزیرى ئابورى ئەڵمانیا رایگەیاند؛ حکومەتى وڵاتەکەى بڕیاریداوە لە ئێستادا چەک هەناردەى سعودیە نەکات، ئەوەش لەکاردانەوەى داننان بە کوشتنى رۆژنامەنوس جەمال خاشقچى لەناو باڵەخانەى کۆنوسڵخانەى ئەو وڵاتە لە توركیا.
ئەڵمانیا داوا لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا دەکات فرۆشتنی چەک بە سعوودییە رابگرن تا ئەو کاتەی دۆسییەی کوشتنی جەمال خاشوقچی یەکلا دەبێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاڕ تی رووسی، پیتەر ئەلتمایەر، وەزیری دارایی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە کە ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا، داوایکردووە فرۆشتنی چەک بە سعوودییە رابگیرێت تا ئەو کاتەی گومان و نادڵنییای لەسەر کوشتنی رۆژنامەنووسە سعوودییەکە نامێنێت.
وەزیری دارایی پێیوایە، روونکردنەوەکانی ریاز لەبارەی کوشتنی ئەو رۆژنامەنووسە “قایلکەر” نەبووە، بۆیە “حکوومەت هەناردەی چەک بۆ سعوودییە رادەگرێت تا ئەو کاتەی دەزانین کە چی روویداوە، بەرلین داوا لە ئەندامانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا دەکات هەمان کار بکەن”.
لە هەمان کاندا و لاى خۆیەوە جەستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانى کەنەدا لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لە بارەى دۆسیەى کوشتنى رۆژنامەنوس جەمال خاشقچى و بەردەوامیدان بەو گرێبەستەى چەک لەگەڵ ریاز واژۆیان کردوە لەبارەى پێدانى چەک بە حکومەتى ئەو وڵاتە کە بەهاکەى (9.9) ملیار یۆرۆیە، وتویەتى؛ لەو بارەیەوە گرێبەستێک هەیە کە کۆمەڵێک بەند لەخۆ دەگرێت، ئەگەر ئەو بەندانە جێبەجێ نەکەن بەدڵنیاییەوە ئێمە گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنینەوە.