لەسەرەتایی مانگی داهاتوودا كۆمپانیایەكی غاز لەبەسڕە دادەمەزرێت
لەیس شاهیر بەڕێوبەری فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگەیاندووە بەمەبەستی وە بەرهێنانی ئەو غازە سروشتییەی لە لەكاتی دەرهێنانی نەوتدا لە كیێڵگە نەوتییەكانی ڕومێلەو زوبێرو قورەنە دا دەسوتێت لەسەرەتایی مانگی داهاتوودا وەزارەتی نەوتی عیراق كۆمپانیایەكی غازی لە شاری بەسڕە دەكاتەوە
هاوكات بەڕێوبەری فەرمانگەی یاسای لەو وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە وەزارەتی نەوت بە هەموو جۆرێك هەوڵدەدات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی زیاد بكات وەك ئەوەی لە بودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە دەبێت لە كۆتایی ئەمساڵدا ئاستی هەناردەكردنی نەوتی عیراق بگاتە 3 ملیۆن بەرمیل
ڕۆژانە بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی نەوت چەند پڕۆژەیەك ئەنجام دەدات وەك بۆری گواستنەوەی نەوتی نێوان بەسڕەو ئەنبارو لەگەڵ بۆری گواستنەوەی نەوتی عیراق بۆ بەندەری عەقەبە و پرۆژەی پەرە پێدانی كێڵگەی نەوتی ناسڕیە.